فەتح: هەندێك لایەنی ناوخۆیی و دەرەكی هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردن دەدەن

ئەندامێكی هاوپەیمانیی فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، زۆرینه‌ی هێزه‌ سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنن له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا، به‌ڵام چه‌ند لایه‌نێكی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی له‌هه‌وڵی دواخستنیدان.

ئه‌حمه‌د كینانی، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی فه‌تح له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، “زۆربه‌ی هێزه‌ سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختەی په‌رله‌مانن لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا‌، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌نی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی به‌ شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر كار ده‌كه‌ن بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنەكە و ئه‌نجامنه‌دانی له‌كاتی خۆیدا”.

كینانی باسی لەوەشكردووە، “ئه‌ولایەنانە ‌ترسیان هه‌یه‌ كه‌ كاریگه‌ریی ئێستای خۆیان له‌دوای هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ن، بۆیه‌ هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دوابخرێت”.

قسەكانی پەرلەمانتارەكەی هاوپه‌یمانیی فەتح دوای ئەوەن، پێشتر لە میدیا عێراقییەكانەوە وابڵاوكرایەوە كە سەدر مەرجی بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردندا، دواخستنێتی.

ئاماژەیان بەوەشكردبوو، موقتەدا سەدر لەگەڵ عەلی سیستانی كۆبووەتەوە و داوایكردووە هەڵبژاردن بۆ مانگی نیسانی 2022 دوابخرێت.

بابەتی پێشتر

هه‌وڵی كوشتنی سه‌رۆكی داوه‌.. له‌ تونس "گورگێكی ته‌نها" ده‌ستگیركرا

بابەتی دواتر

لە باتیفا دوو گەشتیار بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share