ڕۆژنامه‌ى “شروق”ى تونسی بڵاویكرده‌وه، كه‌سێك ده‌ستگیركراوه كه هه‌وڵی كوشتنی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ى داوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و كه‌سه سه‌ر به گروپی “گورگه ته‌نهاكان”ـه و ئاماده‌كاری كردبوو بۆ تیرۆركردنى قه‌یس سه‌عید سه‌رۆكی تونس.
ڕۆژنامه‌كه ڕوونیكردووه‌ته‌وه كه له سه‌رچاوه‌كانه‌وه زانیاری به‌ده‌ستخستووه و ده‌ركه‌وتووه “ده‌ستگیركراوه‌كه پلانی داڕشتبوو له‌كاتى سه‌ردانى قه‌یس سه‌عید سه‌رۆكی تونس بۆ شارێكی كه‌ناراوه‌كانى وڵاته‌كه‌ی، ناوبراو تیرۆربكات”.
ئاشكراشیكردووه كه ده‌زگاكانى لێكۆڵینه‌وه له تونس، له چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا ئه‌و تۆمه‌تباره‌یان ده‌ستگیركردووه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا ده‌ستیپێكردووه.
ڕۆژی 25ی مانگى ڕابردوو، سه‌رۆكی تونس په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى هه‌ڵپه‌سارد و هیشام مشیشی سه‌رۆك وه‌زیرانى له‌كارلابرد، له‌وكاته‌وه ناكۆكی كه‌وتووه‌ته نێوان سه‌رۆكی وڵات و به‌ره‌كه‌ى دیكه‌وه كه ئیخوانن و تونس به قه‌یرانێكی سیاسیی تونددا گوزه‌ر ده‌كات.