دەستەی زانایانی موسڵمانی عێراق حەشدی شەعبی بە تیرۆریست وەسفدەكات

تۆمەتباریان دەكات بە “بەئامانجکردنی شارۆچکەی تارمییە و وەدەرنانی دانیشتووانەكەی”

دەستەیەكی فەرمیی سوننی لە عێراق، لە ڕاگەیەندراوێكی فەرمیدا حەشدی شەعبی بە تیرۆریست وەسفدەكات، پێیان وایە بەشێك لە هەڵمەتە سەربازییەكانی حەشد لە ناوچە سوننییەكان بۆ وەدەرنانی دانیشتوانەكەیەتی.

دوو شەو لەمەوبەر چەكدارانی داعش لە شارۆچكەی تارمییەی بەغدا هێرشیان كردە سەر لیوایەكی حەشدی شەعبی و فەرماندەیەك و سێ ئەندامی حەشدیان كوشت، لە كاردانەوەدا حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكی لە ناوچەی تاڕمییە دەستپێكرد.

لەوبارەیەوە دەستەی زانایانی موسڵمان لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕەخنە لە ئۆپەراسیۆنەكە دەگرێت، حەشدی شەعبی بە “میلیشیا تیرۆریستییەکان” وەسفدەكات و تۆمەتباریان دەكات بە “بەئامانجکردنی شارۆچکەی تارمییە و وەدەرنانی دانیشتووانەكەی”، ڕەخنەی ئەوەش لە وڵاتانی عەرەبی و جیهان دەگرێت، كە “چاوپۆشی دەکەن لە تاوانی کۆچپێکردنی زۆرەملێ لە عێراق”.

دەستە سوننییەكە، حەشدی شەعبی بەوە تۆمەتبار دەكات، كە لە ئۆپەراسیۆنەكەیدا بۆسەر تارمییە پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤی ئەنجامداوە و ڕێکاری ئەمنی و ناڕەوا بەرامبەر خەڵكەكەی گیراوەتە بەر و “بەشێوەیەكی هەڕەمەكییانە هەڵیانكوتاوەتە سەر دەیان رۆڵەی بێتاوانی تارمییە و چەند خانوویەكیان تەقاندووەتەوە”.

بەوتەی دەستەی زانایانی موسڵمان، دوێنێ هەڵمەتەكانی حەشدی شەعبی پێشهاتی ترسناكیان بەخۆیانەوە بینیوە، بەوەی حەشدی شەعبی لەسێدارەكانی ئاشكرای ئەنجامداوە.

بۆیە دەستەكە هەڵمەتەكانی حەشدی شەعبی ئیدانە دەكات و دەیخاتە چێوەی “سیاسەتی تایەفەگەرییەوە دژی ناوچەكانی پشتێنەی بەغداد، بۆ وەدەرنانی خەڵكەكەی دەستگرتن بەسەر زەوی و باخ و سەروەت و سامانیان”.

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل پێگەی هەندێک لە گروپە فەڵەستینییەکانی لە غەززە بۆردومانکرد

بابەتی دواتر

لافاو لە ویلایەتێكی ئەمریكا دەیان قوربانی و بێسەروشوێنی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبنەوە

بەمەبەستی رێکەوتن لە پشتگیرکردنی کاندیدێک و یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمشەو لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبنەوە. میدیا عێراقییەکان…
Total
0
Share