ترەمپ: گۆڕانکاریی ئەرێنی لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ چین روودەدات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، گفتوگۆی گرنگی لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین ئەنجامداوە و جەختی لەوەشکردەوە، گۆڕانکارییەکی ئەرێنی لە پەیوەندییەکانیاندا روودەدات.

ترەمپ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، روسیا دەزانێت کە ئێمە باشترین ژێردەریایی ئەتۆمیمان هەیە لە جیهاندا، بەڵام خۆیان لەمە دەدزنەوە، ئەو قسانەی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیاش سەبارەت بە تاقیکردنەوەی مووشەکی دەیانکات، نەشیاون.

ئاماژەی بەوەشکرد، “گفتوگۆیەکی گرنگم لەگەڵ سەرۆکی چین ئەنجامدا، باوەڕم وایە گۆڕانکارییەکی ئەرێنی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا روودەدات”.

سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو، دەمانەوێت کۆچبەرانی خاوەن ئەزموون بێنە وڵاتەکەمانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share