لە شەوی سەری ساڵدا رووناکییەکی “نامۆ” لە ئاسمانی کۆریای باشوور دەردەکەوێت

لە دوایین ساتەکانی ساڵی 2022 رووناکییەکی نامۆ لە ئاسمانی کۆریای باشوور بینرا، سوپای وڵاتەکەش رایگەیاند تاقیکردنەوەیەکی مووشەکییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوبووەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت کە رووناکییەکی زۆر لە شێوەی گەردەلوولدا لە ئاسمانی وڵاتەکەدایە و گرتەکەش زۆر بە خێرایی بڵاوبووەوە و بووە جێگەی پرسیار.

لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگری کۆریای باشوور رایگەیاند، “رووناکییەکە پەیوەندی بە بابەتی ئەمنییەوە هەبووە و تاقیکردنەوەی مووشەکێک بووە ئەمەش وەک ئامادەکاریی بۆ ناردنی مانگێکی دەستکرد بۆ ئاسمان بە مەبەستی بەهێزکردنی توانا هەواڵگرییەکانمان”.
ئەمە لە کاتێکدایە، کۆریای باکوور لە ناوچە سنووریەکانی لەگەڵ کۆریای باشوور سەرقاڵی تاقیکردنەوەی مووشەکییە و ئەمەش دڵەڕاوکێیی لە ناوخۆی ئەو وڵاتە دروستکردووە.

https://www.youtube.com/watch?v=Lu2u6Z82q1U&t=2s

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێردەی ترەمپ بۆ عێراق: سەرکردەکانی عێراق دیارییدەکەن وڵاتەکە بەرەو سەروەری یان پارچەپارچەبوون دەچێت

مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق، راگەیەندراوێکی لەبارەی عێراقەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەرکردەکانی عێراق…
زیاتر ببینە

بەڕازیل هۆشداری دەدات لە نامەیەکی هەڕەشەئامێزی “بوونەوەرە ئاسمانییەکان”

وەزارەتی بەرگریی بەڕازیل هۆشداری دەدات و دەڵێت، وڵاتەکە ڕووبەڕووی هێرشێکی ئەلکترۆنیی چڕ بووەتەوە. ڤۆڵنی وۆڵف، سکرتێری نیشتمانی بۆ…
Total
0
Share