دیبالا بۆ سەرۆکی یوڤانتۆس: ئەوە ناکەم کە تۆ دەتەوێت

سەرۆکایەتی یانەی یوڤانتۆس لە گفتوگۆکردن بۆ نوێکردنەوەی بۆندی پاولۆ دیبالا کەمتەرخەم بووە و یاریزانەکەش دووپاتیکردووەتەوە، کە ڕێگە نادات مامەڵە بە داهاتووییەوە بکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت، پاولۆ دیبالا لە ڕێگەی لێپرسراوی کارەکانیەوە هۆشداری بە بەڕێوبەرانی یوڤانتۆس بەتایبەت ئەندریا ئانێلی سەرۆکی یانە داوە، کە ئامادەنییە ببێتە کارتی گواستنەوەی یاریزانێکی دیکە و دووپاتیشیکردووەتەوە، بە هەر یانەیەک قایلنابێت کە ئیدارەی یانەکەی بۆ دیاریدەکات.

“لاخۆیا” ڕەتیدەکاتەوە وەک کارتێک بەکاربهێنرێت بۆ گواستنەوەی ئەنتوان گریزمان یان هەر یاریزانێکی دیکە، هەڕەشەشی کردووە لە ئەگەری فشارکردن لێی بۆندەکەی لەگەڵ یوڤی نوێناکاتەوە و تاوەکو 2022 بەردەوام دەبێت، لە دوای ئەو وادەیەش بێبەرانبەر ڕوو لە یانەیەکی دیکە دەکات.

فابیۆ پاراتیچی بەڕێوبەری بیانکۆنێری هەست بە مەترسی لەدەستدانی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە دەکات بۆیە داوای لە لێپرسراوی کارەکانی کردووە بەپەلە ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە بکەن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە بەرپرسانی یانەی یوڤانتۆس پلانیان داڕشتووە لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 دیبالا بە شێوەی ئاڵوگۆڕ ئاڕاستەی یانەیەکی دیکە بکەن، یاخود بەکاریبهێنن بۆ کەمکردنەوەی نرخی یەکێک لە یاریزانە داواکراوەکان.

بابەتی پێشتر

بایرن بەبێ بەرگری ڕوبەڕوی لایپزیک دەبێتەوە؟

بابەتی دواتر

گواردیۆلا بۆ میرکاتۆی هاوینی 2021 داوای دوو یاریزانی کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share