لەبارەی یەکەم رۆژی جەژنەوە سعودیە بڕیاردەدات

دادگای باڵای سعودیە بڕیاریدا، ئێوارەی رۆژی شەممە لەسەرانسەری وڵاتەکە چاودێریی بینینی مانگ بکەن و یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریبکەن.

دادگای باڵای سعودیە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، داوا لەسەرجەم موسڵمانانی وڵاتەکە دەکەین چاودێریی بینینی مانگ بکەن بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی ساڵی 1446 ی کۆچی.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە چاوی ئاسایی، یان بە ئامێری تایبەت توانیتان مانگ ببینن نزیکترین بنکە ئاگاداربکەنەوە بۆ هاوکاریکردنتان بۆ گەیاندنتان بە نزیکترین دادگای وڵاتەکە و پشتڕاستکردنەوەی بینینەکە.

ئاشکراشیکرد، ئەگەر سەلمێنرا مانگ بینراوە، رۆژی یەکشەممە دەکرێتە جەژنی رەمەزان، ئەگەر نەتوانرێت ببینرێت رۆژی دووشەممە دەکاتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی لیرەی تورکی زیاتر دابەزی و ئەردۆغانیش پارێزگاری بانکی ناوەندیی دورخستەوە

بە بڕیارێکی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، ئەمڕۆ شەممە 7ی تشرینی دووەم، پارێزگاری بانکی ناوەندیی تورکیا لە کارەکەی دورخرایەوە ئەمەش…
Total
0
Share