مەسرور بارزانی: یەك ملیۆن ڤاكسینمان دابینكردووە، نۆرەی ئێوەیە خۆتان ڤاكسین بكەن

بەوتەی مەسرور بارزانی، تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان یەك ملیۆن ژەمە ڤاكسین دابینكراوە، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەكات ئەركی خۆیان جێبەجێبكەن و ڤاكسین وەرگرن.

مه‌سرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌ تویتێكدا نووسیویەتی، “تا ئێستا زیاتر لە یەك ملیۆن پێكوتەی كۆرۆنامان دابینکردووە، ئێستاش نۆرەی ئێوەیە ئەرکی خۆتان جێبەجێ بكەن، پێكوتە وەربگرن و کوردستان بپارێزن”.

وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوە ڕۆژانەكانیدا ئاماژە بە ئامارەكانی وەرگرتنی ڤاكسین لەلایەن هاوڵاتییانەوە ناكات و دیار نییە تا ئێستا بە دیاریكراوی چەند كەس لە هەرێمی كوردستان ژمێك یان دوو ژەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە.

بەپێی دوایین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، تا ئێستا 276 هەزار و 583 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، 225 هەزار و 706 كەسیان چاكبوونەتەوە و 5 هەزار و 167 توشبووش گیانیان لەدەستداوە، لەئێستادا 45 هەزار و 710 كەس توشبووی پەتاكەن.

بابەتی پێشتر

شانەی ئەمنی ژمارەی قوربانییانی هێرشەکەی داعشی لە تارمیە بڵاوکردووە

بابەتی دواتر

گرانیی نان سلێمانیشی گرتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share