دووبارە سەرچاوەی کۆرۆنا.. تەندروستیی جیهانی تیمێکی نوێ پێکدەهێنێت

لە چێوەی هەوڵە هەمەلایەنەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە گەشەی کۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوا لە شارەزایان دەکات کۆمەڵەیەکی ڕاوێژکاریی نوێ پێکبهێنن بۆ بەدواداچوونی ئەو پرسە.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرایکردووە، ئەو کۆمەڵە زانستییە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە ڕێگەیان پێدەدرێت بۆ درێژەدان بە لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ لەسەر ئەو ئەنجامانەی تائێستا بۆ دۆزینەوەی بنەڕەت و سەرچاوەی کۆرۆنا پێیگەیشتوون.

ڕێکخراوەکە دەڵێت، تائێستا 25 شارەزای ئەو بوارەیان ڕاسپاردووە، پێشنیازی پێکهێنانی کۆمەڵەیەکی نوێیان بۆ ئەو مەبەستە بۆ کراوە، کە دەبێت تا بەرواری 10ی مانگی داهاتوو پێكبهێنرێت.

پێشتر تیمێکی شارەزایان بەسەرپەرشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرەتا و سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ڕاپۆرتێکیان دایە ڕێکخراوەکە و جەختیانکردەوە، بەهیچ شێوەیەک ئەگەری دزەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەکانەوە ئەگەرێکی ڕاست نییە.

ئەمە لەكاتێكدا بەردەوام ئیدارەی پێشووی ئەمریكا و چەندین وڵاتی دیكەش سوورن لەسەر ئەوەی بەڵگەكان بەرەو ئەو ئاراستەیەن، كە كۆرۆنا لە تاقیگەكانی چینەوە سەریهەڵداوە.

ئەو تیمە پێیانوابوو ڤایرۆسەکە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ گواستراوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا فەرمانیدا بە پێداچوونەوەی هەواڵگری سەبارەت بەو پرسە.

مانگی ڕابردووش تیدرۆس ئەدهانۆم سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، دزەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەکانەوە “تەنها دەنگۆیە”، قسەیەك كە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە ئەدهانۆم دووبارەی دەكاتەوە و بەدووری دەزانێت تاقیگەكانی چین سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بن.

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. ماتۆڕسوارێك گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

شانەی ئەمنی ژمارەی قوربانییانی هێرشەکەی داعشی لە تارمیە بڵاوکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share