هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی عێراق دەستگیرکردنی بەرپرسی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی داعشییان لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان کە جەختیان لە بوونی یەکێک لە تیرۆریستە داواکراوەکان لە کردەوە لە ناوچەکە، ئەو تیرۆریستە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواکراوبوو دەستگیرکرا.
ئاماژە بەوەکراوە، تیرۆریستەکە لە ناوچەی بوخەلیفەی قەزای کەرمە لە ئەنبار دەستگیرکراوە و بەرپرسی ڕاگەیاندنی ڕێکراوی داعش بووە.