دوای لەکارکەوتنی یەختەکەیان 32 کۆچبەری کورد لە دورگەیەک گیریان خواردووە

وێنە: پشتی نیوز

شەوی ڕابردوو کاتێک 32 کۆچبەری کورد ویستویانە بە یەختێک لە تورکیاوە خۆیان بگەیەننە ئیتاڵیا، بەڵام لە ڕێگەدا یەختەکەیان لەکار کەوتووە و لە دورگەیەکی یۆنان گیریان خواردووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی “پشتی نیوز” (میدیایەکی کوردییە لە یۆنان) بڵاویکردووەتەوە، “سەرنشینانی یەختەکە خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ و سلێمانی و سه‌یدسادق و ڕانیەن، له‌ كه‌نار ئاوه‌كانی توركیاوه‌ به‌ڕێكه‌وتن به‌ره‌و ئیتاڵیا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماتۆڕی یه‌خته‌كه‌یان له‌ كار كه‌وتووە، كاپتنی یه‌خته‌كه‌ به‌ ڕه‌زامه‌ندی ته‌واوی كۆچبه‌ره‌كان، هه‌مووانی به‌ سه‌لامه‌تی به‌جێهێشتووە له‌ دورگه‌یه‌كی شاخاوی یۆناندا”.

له‌ ئێستادا كۆچبه‌ره‌كان له‌ دورگه‌یه‌كی شاخاویدان، هه‌موویان سه‌لامه‌تن، داوا ده‌كه‌ن هاوكاری بكرێن و دیپۆرتی توركیا نه‌كرێنه‌وه‌.

کۆچبەرەکان ئاماژە بەوەدەکان، ” به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماتۆڕی یه‌خته‌كه‌ له‌ كار كه‌وتووە، بڕیاریاندا له‌ گه‌شته‌كه‌ به‌رده‌وام نه‌بن بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان و له‌ سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی ته‌واوی كۆچبه‌ره‌كان بڕیاریاندا له‌ دورگه‌یه‌كی شاخاوی جێیان بهێڵن و له‌وێ داوای هاوكاری بكه‌ن، له‌ناو كۆچبه‌ره‌كاندا 4 منداڵی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ هه‌ن”.

لە وەرزی هاویندا کاتێک شەپۆلەکانی دەریا کەمتر و هێواشتر دەبنەوە، دەبێتە وەرزی کۆچکردن لە هەرێمی کوردستان و ساڵانە لەو کاتەدا سەدان گەنج ڕودەکەنە ئەوروپا.

بابەتی پێشتر

یەکێک لەو کەسانەی لە فڕۆکە ئەمریکییەکە کەوتە خوارەوە یاریزانێکی ئەفغانییە

بابەتی دواتر

ئیسرائیل چەکدارانی نزیک لە ئێرانی لە خاکی سوریادا بۆردوومانکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share