جۆرەکانی زەنگی ئاگادارکردنەوە

 

پێویستە کاتێک زەنگی ئاگادارکردنەوە لە هەر شارێکدا دەبیستیت، زانیاریی درووستت لەسەر مانای ئەو زەنگە هەبێت ، چییە و گوزارشت  لەچی دەکات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەرێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، جۆرەکانی زەنگی ئاگادارکردنەوە بریتین لە:

جۆری یەکەم: دەنگێکی جێگیر و پچڕ پچڕ یەک خولەک بەردەوام دەبێت، مانای ئەوەیە، مەترسی بەڕێوەیە لەو جوگرافیایەدا کە پێویستە ئامادەکاری بۆ ئەگەر و گریمانەکان بکرێت.

جۆری دووەم: دەنگێکی شەپۆلدار یەک خولەک بەردەوام دەبێت،مانای ئەوەیە: مەترسییەکە روویداوە کە لەو قۆناغەدا پێویستە هاوڵاتی گرنگ لێی بڕوانێت، لەوانەیە ئەگەری درووستبوونەوە و دووبارە بوونەوەی هەبێت.

جۆری سێیەم: دەنگێکی بەردەوام بۆ ماوەی 30 چرکە مانای ئەوەیە: مەترسییەکە تەواوبوو، بەڵام پێویستە هەمیشە ریسک و مەترسییەکان بەرچاو بگیرێن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت،”ئەو زەنگە زۆر گرنگە کە دەبێت لە هەموو شارێکدا جێگیر بکرێت بەشێوەو قەبارەی جیاواز وە لە ناوەندی شار یان بەرزترین تاوەری شار دابنرێت ، کە ئەم زەنگە بە شێوەیەی سیستەمێکی زانستی جێگیر دەکرێت و بەرێوەبردن و کارپێکردنی لە ئەستۆی بەرگری شارستانییە لە هەموو وڵاتانی دوونیادا”.

داواش دەکات، هەرچی زووە ئەم زەنگە دابنرێت وەک کار و بەرنامەی یەکەم لە پارێزگاکان دەبێت زۆر بەزوویی بەرنامەی دانانیان بکرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

 

بابەتی پێشتر

ئەمریکا و چین لەسەر دیداری جۆ بایدن و شی جینپینگ رێککەوتن

بابەتی دواتر

لە سلێمانی سێ فڕنی سەمون داخران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سبەینێوە دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمە نەوتییەکانی سلێمانی بڵاویکردەوە لە سبەینێوە دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمە نەوتییەکانی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، دوای…
Total
0
Share