گۆڕانکارییەکانی دوای مردنی “سێبەرەکەی خامنەی” چین؟

محەمەد یەزدی، نزیکترین و هەندێک جار بە “سێبەری عەلی خامنەی” ناو دەبرا گیانی لە دەستدا و جەنگی گرتەنە دەسەڵاتی بۆ ڕکابەرەکەی کە سادق لاریجانییە چۆڵکرد.

لەماوەی ڕابردوودا کە عەلی خامنەی، رابەڕی شۆڕشی ئیسلامی ئێران باری تەندروستی ناجێگیربوو دوو کەس کە دەکرا جێگرەوەی خامنەی بن محەمەد یەزدی و سادق لارجانی بوون.

لە ئایەتوڵا محەمەد یەزدی سەرۆكی كۆمەڵگەی حەوزەی زانستی قوم و ئایەتوڵا سادق لاریجانی، سەرۆكی كۆمەڵگای دیاریكردنی بەرژوەندییەكانی نیزام (دەسەڵات)، ئەو دوو ڕکابەرە سەرسەختە بوون کە دەکرا لە دوای مردنی خامنەی ڕکابەرییەکانیان بەهێزتربکەن بۆ جێگرەوەی، بەڵام ئێستا سادق لاریجانی بە تەنها ماوەتەوە دوای مردنی ڕکابەرەکەی.

محەمەد یەزدی، ئەگەرچی ژیانی ئاینی و سیاسی دورنییە لە ڕەخنەگرتن لە دەسەڵاتی ئیسلامی لە ئێران و هەتا ڕەخنەکانی نزیک دەبوونەوە لە عەلی خامنەی ڕابەری شۆڕشیی ئیسلامی، لەگەڵ ئەوەشدا تایبەتمەندییەکانی وایدەکرد نزیکبێت لە جێگرەوەی خامنەی، ئەگەر ئێران بێ ڕابەربمایەتەوە.

لەماوەی ڕابردوودا مەیدانی سیاسی ئێران خۆی لە شەڕێكی زارەكی بینییەوە، ئەم شەڕە بەدەر نییە لە برینداركردن و یەكترتۆمەتباركردن بە گەندەڵی و درۆ هەروەها نەبوونی توانایی ئاینی لە نێوان دوو ڕووخساری سیاسی و ئاینی دیار. ئەوانیش هەریەك لە ئایەتوڵا محەمەد یەزدی سەرۆكی كۆمەڵگەی حەوزەی زانستی قوم و ئایەتوڵا سادق لاریجانی سەرۆكی كۆمەڵگای دیاریكردنی بەرژوەندییەكانی دەسەڵات.

خاوەنی ڕەوتە سیاسییەکانی ئێران یان ئەو کەسانەی کە دەکرا ڕەوتێکی سیاسی تایبەت بەخۆیان هەبێت لەماوەی ڕابردوودا هەندێکیان یان کوژراون یان مردوون و ڕکابەری دەسەڵات و سیاسەتکردنیان لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا تەنکتر کردووە.

قاسمی سولەیمانی ئەگەرچی ئەرکەی لە دەرەوەی ئێران بوو، ئەو لە سوریا و عێراق و لوبنان و ئەفغانستان سەرقاڵی چینیەوە و ڕێکخستنی ڕەوتی سیاسی و سەربازی بوو بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، لەناوخۆی ئێراندا بووە خاوەنی لایەنگرێکی زۆر، چونکە ئەوانەی بڕوایان بە شۆرشی ئیسلامیی ئێران هەبوو پێیان وابوو سولەیمانی لە موسڵ شەڕدەکات تا ئێرانییەکان لە تاران بە بێخەم بخەون.

پێش محەمەد یەزی، قاسمی سولەیمانیش لەلایەن سوپای ئەمریکاوە لە فڕۆکەخانەی بەغداد کوژرا، ئێستا هاوکێشەی کۆکردنەوەی لایەنگر و خۆئامادەکردن بۆ دەسەڵات لە داهاتوودا لە ئێران، فۆڕمێکی دیکەی وەرگرتووە.

ناکۆکی و ڕکابەری محەمەد یەزدی و سادق لارجانی تا کوێ ڕۆشت؟

ناکۆکی ئەم دوو مامۆستایەی حەوزەی زانستی و ئاینی قوم گەیشتە ئەو ئاستەی کە خوێندکاران و بەرپرسانی حەوزەکە بەیاننامەیەک لە دژی هەردوولا ڕابگەیەنن و بیانوەستێنن تا کێشەی ئەم دوو دەموچاوە ئاینییە خاوەن لایەنگرە، کاریگەری لەسەر شۆرشی ئیسلامی ئێران نەبێت.

کوشتنی دوو کەسایەتی سیاسی و ئاینی کۆماری ئیسلامی ئێران و مردنی محەمەد یەزدی، ڕەنگە ڕکابەرییەکان و ململانێکان بباتە قۆناغێکی نوێوە، چونکە کوشتنی قاسمی سولەیمانی وەک نوێنەری جێگەپڕنەکراوەی ئێران، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوشتنی موحسین فەخریزادە، زانا ئەتۆمییەکەی ئێران و نەبوونی کاردانەوەی جدی لەلایەن ئێرانەوە وادەکات باوەڕ و وتار و کەسایەتییە سیاسی و ئاینییەکان، لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بۆ سەرۆکایەتی ئێران و پەرلەمانی ئێران و ئەنجومەنەکان وەک ئەنجومەنی خەبیران گۆڕانکاری بەسەردابێت.

بابەتی پێشتر

ئیمارات.. ئەوانەی بە كۆمەڵ دەستدرێژیی سێكسییان كردە سەر كچێك دەستگیركران

بابەتی دواتر

کێ ڕوبەڕوی کێ دەبێتەوە؟ تیروپشکی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئاڵۆز دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share