لێدوانێکی مێسی گومانی دروستکردووە

لە دوواین هەڵوێستی-دا، لیۆ مێسیی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین ئاماژەی بە ئەگەرەکانی وازهێنانی لە چالاکییە نێودەولەتییەکان کردووە.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە گەڕی 17ی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای لاتین بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022، بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەرامبەر ڤەنزوێلا تۆمارکرد.

لەو یارییەدا، لیۆ مێسی گۆڵی سێیەمی هەڵبژاردەی تانگۆی تۆمارکرد، هەروەها خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکەی پێبەخشرا، بەوپێیەی توانیبووی حەوت لێدان ئاڕاستەی گۆڵی ڕکابەر بکات، هەروەها سێ هەلی گۆڵکردنیشی ڕەخساندووە و شەش لێدەرکردنی سەرکەوتووی ئەنجامداوە.

لەکۆتایی یارییەکەدا و لەوەڵامی ڕۆژنامەنووساندا سەبارەت بە بەردەوامبوون، یاخود بڕیاری وازهێنانی لە بوارە نێودەوڵەتییەکان، “پوڵگا” ڕایگەیاند، “جارێ مۆندیال لەبەردەمماندایە، لەدوای ئەو چالاکییە بێگومان بیر لە داهاتوو دەکەمەوە، لەبارەی چەندین بابەتەوە بڕیاردەدەم”.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئولێ”ی ئەرجەنتینی، مێسی لەدوای مۆندیالی قەتەر بیر لە وازهێنان لە چالاکییە نێودەوڵەتییەکان دەکاتەوە، وازهێنانیشی دەبێتە خەمێکی گەورە بۆ گەلی ئەرجەنتین و هەڵبژاردەی سەماکەرانی تانگۆ.

بابەتی پێشتر

چەند پێشنیازێك بۆ چارەسەركردنی مووچە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی كران

بابەتی دواتر

سەدر دژی تەوافوق تویتی كرد.. كورد بەردەوام دەستی بەو بنەمایەوە گرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کلاسیکۆی چاڤی و ئەنچلۆتی بەژمارە

ئەمشەو یەکشەممە، چاڤی هێرناندێز دووەم کلاسیکۆ وەک ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە ئەنجامدەدات، لە بەرامبەردا کارلۆ ئەنچلۆتی لەگەڵ سەرجەم ئەو…
Total
0
Share