پۆگبا لەبەردەم دووڕیانی موچە و دوو یانەی زەبەلاحدایە

ئەستێرەی فەرەنسی یانەی مانچستەر یونایتد، پۆل پۆگبا بە نوێکردنەوەی بۆندەکەی دەبێتە گرانبەهاترین و لەئەگەری نوێنەکردنەوەشدا چانسی یاریکردنی بۆ دوو یانەی گەورە هەیە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی یانەی مانچستەر یونایتد دەیانەوێت ڕێگری لە گواستنەوەی پۆل پۆگبا بۆ هەر یانەیەکی دیکە بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش پێشنیازیان بۆکردووە بە موچەی هەفتانەی 400 هەزار پاوەند بۆندەکەی نوێبکاتەوە، بەو موچەیەشەوە دەبێتە گرانبەهاترین یاریزان لە مێژووی مانچستەر یونایتد، بەڵام یاریزانەکە تاوەکو ئێستا وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی نەبووە.

ڕۆژنامەی مارکا لەبەرامبەر ئەو زانیارییانەدا نووسیویەتی، یانەکانی پاریس سان جێرمان و ڕیاڵ مەدرید پلانیان بۆ گواستنەوەی ڕەشئەسمەرە فەرەنسییەکە داڕشتووە.

ئەگەر لەم وەرزەدا بەڕێوەبەرانی یونایتد سەرکەوتوونەبن لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، لە هاوینی 2022 بێبەرامبەر پەیوەندی بە یەکێک لە دوو یانە خوازیارەکەیەوە دەکات، نزیکترینیشیان یانەی پاریس سان جێرمانە.

بابەتی پێشتر

عێراق.. ئەمجارە لە كەربەلا تاوەری كارەبا كرایە ئامانج

بابەتی دواتر

ڤاڵڤێردی: گەڕانەوەم دەبێت لەپێناو پڕۆژەیەکی جیاوازدا بێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share