بایرن فریای خۆی نەکەوێت پاریس وێرانی دەکات

یانەی بایرن میونشن بەهۆی پێکانی سیان لە یاریزانەکانیەوە دووچاری قەیرانی مرۆیی و وەرزشی بووە.

مانوێل نۆیەری گۆڵپارێز لە تەمەنی (36) ساڵیدا بەهۆی خلیسکانی سەربەفرەوە قاچی شکاوە و ئەم وەرزەی کۆتاییهاتووە، هەروەها لوکاس هێرناندێز لە مۆندیال دووچاری پچڕانی بەستەری ئەژنۆ بووە، سادیۆ مانێ-ش ئەگەری گەڕانەوەی بەرامبەر پاریس سان جێرمان لە خولی یانە پاڵەوانەکان لاوازە.

حەسەن ساڵحەمیدزیچ، بەڕێوەبەری وەرزشیی “باڤاری” تاوەکو ئێستا هیچ یاریزانێکی جێگرەوەی دابین نەکردووە، بۆ پێگەی گۆڵپارێز دەیانەوێت ئەلیکساندەر نۆبڵ بگەڕێننەوە کە بە خواستن لە مۆناکۆیە.

بۆ پێگەی لوکاس هێرناندێز جموجۆڵیان نەکردووە، هەروەها بۆ پێگەی سادیۆ مانێ سەرەڕای بوونی چوپۆ مۆتینگ، پێویستیان بە هێرشبەرێکی هاوشێوەی هاری کەینە، کە گواستنەوەی لەم ساتانەی وەرزدا مەحاڵە.

هەموو ئەم کارانە دەبێت لە مێرکاتۆی زستانەدا ئەنجامبدرێن، بەر لەوەی لە مانگی شوبات ڕووبەڕووی پاریس سان جێرمانی مباپێ و مێسی و نێیمار ببنەوە.

بابەتی پێشتر

کۆتینیۆ لە "ڤێلا پارک" جێگەی نابێتەوە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share