مانگی سووری ئێران: نزیکەی چوار هەزار ناوەندی مەدەنی و خزمەتگوزاری زیانیان پێگەیشتووە

ڕێکخراوی مانگی سووری ئێرانی، رایگەیاند، تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 634 ناوەندی مەدەنی زیانیان بەرکەوتووە.

ڕێکخراوی مانگی سووری ئێرانی لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا قەبارەی ئەو زیانە ماددییانەی ئاشکراکرد کە لە سەرەتای دەستپێکی هێرشەکانەوە بەر ژێرخانی مەدەنی و خزمەتگوزاریی وڵاتەکە کەوتوون.

بەپێی ئامارە ڕەسمییەکان، تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 634 ناوەندی مەدەنی زیانیان بەرکەوتووە.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، کە هێرشەکان نەک تەنیا بنکە سەربازییەکان، بەڵکو ماڵی هاوڵاتییان و ناوەندە تەندروستییەکانیشی گرتووەتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێکارەکانی دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەر لەنێوان عێراق و ئێراندا گەیشتووەتە کۆتایی

عێراق و ئێران ڕێکارەکانیان بۆ ڕاکێشانی هێڵی شەمەندەفەر لەنێوانیاندا تەواوکردووە، بە وتەی هەردوولا، بەمنزیکانە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. بەپێی…
Total
0
Share