ڕۆژئاوای كوردستان.. بەهۆی تۆببارانەوە 20 كەس كوژران و برینداربوون

دیمەنێك لە شەڕ و ڕوبەڕووبونەوەكان لە سوریا فۆتۆ: AFP

شەڕ و ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان توركیا و گروپە پشتیوانەكانی لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات كوژرانی لانیكەمی پێنج كەس و برینداربوونی 15ی دیكەی لێكەوتەوە.

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بڵاویكردەوە، هێزەكانی توركیا و چەكدارە سورییەكانی پشتیوانی تۆببارانی ناوچەی (ئەبو ڕەئسەین)یان كردووە و بەهۆیەوە ژن و منداڵێك گیانیان لەدەستداوە و 15ی دیكە برینداربوون.

لە بەرامبەریشدا هەسەدە تۆببارانێكی بۆسەر شارۆچكەی عەفرین ئەنجامدا و بەهۆیەوە سێ كەس كوژران، وەك ئەوەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردووەتەوە.

بەڵام میدیاكانی توركیا برینداربوونی چوار كەسیان لە عەفرین بڵاوكردەوە.

لە ساڵی 2018ەوە توركیا و گروپە چەكدارە پشتیوانەكانی لە پڕۆسەیەكی سەربازیدا دەستیان بەسەر عەفریندا گرت و شەڕڤانانی كوردیان وەدەرنا و بەهۆیەوە هەزاران كەسی دانیشتووی شارەكە ئاوارەبوون.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا: خوێندنی ئەمساڵ لەناو هۆڵەكان دەبێت

بابەتی دواتر

سلێمانی.. تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لە هەولێر سێ فەرمانی گرتنی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share