وتەبێژی یەکێتی: کۆنفڕانسێک بۆ پێداچوونەوە بە پەیکەری دامەزراوەکاندا ئەنجامدەدەین

سەعدی پیرە

وتەبێژی یەکێتی رایدەگەیەنێت، “کۆنفڕانسێک دەکرێت بۆ پێداچونەوە بە پەیکەری دامەزراوەکانی یەکێتیدا و هەفتەی داهاتوو چەند سەردانێک دەکەین”.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی حزبەکەی ئاماژەی بەوەکرد، “مەکتەبی سیاسی لە دوای کۆنگرەوە سێیەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و بڕیارە لە داهاتوودا کۆنفڕانسێک بکرێت بۆ پێداچونەوە بە پەیکەری دامەزراوەکانی یەکێتیدا کە پەیوەندییان بە مەکتەبی رێکخستنەوە هەیە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەمڕۆ راپۆرتی ئەو لیژنەیەی تایبەت کرابوو بە هەڵسەنگاندنی بارودۆخی مەڵبەندەکان بەشێکی گفتوگۆی لەبارەوە کرا و بەشێکی دیکەشی لە کۆبوونەوەی داهاتوو گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت”.

وتەبێژی یەکێتی دەشڵێت، “یەکێک لە راسپاردەکانی پێنجەمین کۆنگرە ئەوەبوو کە سەردانی لایەنە سیاسییەکان بکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتی راسپێردراوە کە هەفتەی داهاتوو شوێن و کاتی ئەو کۆبوونەوانە دیاری بکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی کوردستان لەبارەی چۆنێتیی مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانیان کۆبووەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی وەزیرە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی چاکسازییەکان و مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانییەکان کۆبووەوە. لە…
زیاتر ببینە

دیدگای قوباد تاڵەبانی لە ململانێی ئەمریکا و ئێراندا و پاراستنی کورد

لە نێوەندی ئاڵۆزییە سیاسی و سەربازییەکانی ناوچەکەدا، شارەزایانی سیاسی دەڵێن، وتەکانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە…
Total
0
Share