سه‌در دوو مه‌رج بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ له‌ بایكۆتكردنى هه‌ڵبژاردن داده‌نێت

سه‌رۆكى ڕه‌وتى سه‌در سه‌ركرده‌ باڵا ئايینییه‌كانى له‌ نه‌جه‌ف ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ له‌ بڕیارى بایكۆتكردنى هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام دواى هێنانه‌دى دوو مه‌رجى سه‌ره‌كى”.

له‌ماوه‌ى دوو ڕۆژى ڕابردوودا ژووره‌ حزبییه‌ عێراقییه‌كان ئاماژه‌ و زانیاريى جۆراوجۆریان ئاڵوگۆڕده‌كرد ده‌رباره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى موقته‌دا سه‌در بۆ كێبڕكێى هه‌ڵبژاردن، به‌بێ هیچ زانیارى و دوپاتكردنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن سه‌رانى ڕه‌وته‌كه‌یه‌وه‌.

به‌مدواییه‌ سه‌در له‌ گرته‌یه‌كى ڤیدیۆییدا ده‌ركه‌وت كه‌ له ‌ماڵى عه‌لى سیستانى، مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كان ده‌رده‌چێت، به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین ئه‌گه‌رى سیاسى لێكدرانه‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ى (شه‌رق ئه‌وسه‌ت) له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاوه‌ له‌ نه‌جه‌ف بڵاویكرده‌وه‌، سه‌در ئاماده‌یى نیشانداوه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ و به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردن و بۆ ئه‌وه‌ش دوو مه‌رجى دیاریكردووه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌ر له‌و بڕیاره‌ بهێنرێنه‌دى”.

مه‌رجى یه‌كه‌مى سه‌در دواخستنى واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ واده‌یه‌كى دیكه‌ تا ڕه‌وته‌كه‌ى بتوانێت به‌باشيى خۆى بۆ ئاماده‌بكات و به‌مه‌به‌ستى زامنكردنى دادپه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ لیسته‌ ڕكابه‌ره‌كاندا، كه‌ ئه‌وان چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ بانگه‌شه‌یان ده‌ستپێكردووه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ى پێداوه‌.

مه‌رجى دووه‌میش، كه‌ هه‌ردوو مه‌رجه‌كه‌ به‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانى عه‌لى سیستانى ڕاگه‌یه‌ندراون‌، هه‌ڵوێست نیشاندانى سیستانى و ئیدانه‌كردنى گروپه‌ چه‌كداره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ عێراق، كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر ئاسایشى هه‌ڵبژاردن.

به‌پێى سه‌رچاوه‌كه‌، سه‌در پێیوایه‌ ڕكابه‌ره‌كانى له‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كان “ده‌توانن توندوتیژى به‌كاربهێنن بۆ گۆڕینى نه‌خشه‌ى هێزه‌كان و هاوسه‌نگیى سیاسيى شیعه‌، له‌به‌رژه‌وه‌نديى گروپه‌ چه‌كداره‌كان”.

بابەتی پێشتر

بەستنەوەی كارەبای عێراق بە سعودیەوە لە قۆناغی پێشكەوتوودایە

بابەتی دواتر

ئیتر بەسە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەرئەنجامی كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت راگەیەندرا

درەنگانی شەوی رابردوو هاوپەیمانێتیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە راگەیەندراوێکدا دەرئەنجامی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ لایەنە پێکهێنەرەکانی هاوپەیمانێتییەکە ئاشکراکرد. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە،…
زیاتر ببینە

خوولی سەربازی دەستپێدەكات

وەزارەتی بەرگریی عێراق خوولی سەربازی دەكاتەوە و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە. وەزارەتی بەرگریی عێراق، داوا لەو خوێندکارانە دەکات کە…
Total
0
Share