عێراق دەیەوێت پەیوەندییەكی دوورمەودای لەگەڵ ئەمریكا هەبێت

ئاڵای عێراق و ئەمریكا

 

وەزیری دەرەوەی عێراق ویستی وڵاتەكەی ئاشكراكردووە لەبارەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكا و ڕایگەیاندووە، پەیوەندییەكی دوورمەودایان دەوێت.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 8ی شوبات ڕایگەیاندووە، وڵاتەكەی دەیەوێت پەیوەندی و هاوبەشییەكی دوورمەودای لەگەڵ ئەمریكادا هەبێت.

وەزیرە عێراقییەكە ئەو وتانەی لەمیانی كۆبوونەوەی بەپەلەی وەزيرانى دەرەوەی وڵاتانی عەرەب پێشكەش كرد و ئاماژەی بەوەشكرد، “سەبارەت بە مافی میلەتی فەڵەستین بۆ بڕیاردان لە چارەنوسیان هەڵوێستی عێراق جێگیرە، پاڵپشتی لە كاری هاوبەشی وڵاتانی عەرەبیش دەكات بۆ ئەو مەبەستە”.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا، فوئاد حسێن ڕایگەیاندووە، “گرنگە سوریا بگەڕێندرێتەوە بۆ ئەندامیەتی كۆمكاری عەرەبی”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌ركرده‌یه‌كى باڵاى داعش له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا

وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتى هێزه‌چه‌كداره‌كانى عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعشیان له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ ڕێكخه‌ری نێوان ویلایه‌ته‌كانی باشوری…
Total
0
Share