مالكی: مانەوەی ئەمریكا مەترسییە بۆسەر كورد

نوری مالكی، سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، “كورد و سونە نایانەوێت ئەمریكا لە عێراقدا بمێنێتەوە و مانەوەی ئەمریكا مەترسیدارە بۆیان.”

لە گفتوگۆیەكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە 21ی شوبات بڵاوكراوەتەوە، مالكی كە سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراقە، ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە “جەزكردن بە مانەوەی ئەمریكا، وێنەیەكی ناڕاستە لكێندراوە بە سونە و كوردەوە، بەڵام مەترسیدارە بۆیان.”

سەرۆكی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاندووە، “پێویستیمان بە هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق نییە و لەڕووی سەربازییەوە عێراق هیچ پێویستییەكی بەو هێزانە نییە.”

مالكی لەدرێژەی وتەكانیدا لەبارەی هێزەكانی ئەمریكاوە ڕایگەیاندووە، “بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا شكێندراوە”، وەك ئاماژەیەك بۆ ئەو بڕیارەی دوای كوژرانی قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندس، لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە درا بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا.

سەرۆكی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، “ئیدارەی نوێی ئەمریكا، هێزەكانی وڵاتەكەی لە عێراق دەكشێنێتەوە.”

بابەتی پێشتر

ڕوداوێكی هاتوچۆ لە سلێمانی شەش برینداری لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی کۆچ هۆکاری دانەخستنی کەمپی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share