وەزیری نەوت: كوردستان پابەندی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت نییە

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، “هەرێمی كوردستان پابەند نییە بە بڕیاری ئۆپیك بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.”

ئیحسان عەبدلجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، “لە چارەكی دووەمی ساڵی داهاتوودا، نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە و پرۆژەكانی نەوتی عێراق دەبووژێنەوە.”
لە كۆنگرەیەكدا وەزیری نەوتی عێراق وتیشی، “بڕیاری ئۆپیك بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت، پرۆژەكانی دۆزینەوەی نەوتی لە عێراق دا سستكردووە.”
جەختیشیكردەوە كە “هەرێمی كوردستان تا ئێستا پابەند نەبووە بە بڕیاری كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.”
ئیحسان عەبدلجەبار، وەزیری نەوتی عێراق پێشبینیكرد ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق، لە ماوەی پێنج بۆ شەش ساڵی داهاتوودا بگاتە حەوت ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا.
بابەتی پێشتر

زانایان خاڵی لاوازی ڤایرۆسی كۆرۆنایان ئاشكراكرد

بابەتی دواتر

سەرچاوەیەكی ئەمنی: تەرمی یەكێك لە منداڵەكانی ڕووباری دیجلە هێشتا بێسەروشوێنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share