عەلی حەمەساڵح: كۆمپانیایەكی مۆبایل 168 ملیار دیناری حكومەت قەرزارە

باج تەنیا بۆ بێدەسەڵات و بێ پشتەکانە؟

پەرلەمانتارێك ڕایدەگەیەنێت، كۆمپانیایەكی مۆبایل لە هەولێر 168 ملیار دیناری حكومەتی هەرێم قەرزارە و دەشپرسێت، باج تەنیا بۆ بێدەسەڵات و بێ پشتەکانە؟

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، كۆمپانیای مۆبایل لە ھەولێر (168 ملیار دینار) زیادەی کارتی مۆبایلی لە خەڵک وەرگرتووە (کارتی 10 ھەزار دیناری دەدات بە 12 ھەزار دینار) بەپێی ڕێککەوتن دەبوو ئەم پارە بداتەوە حکومەتی ھەرێم، بەڵام نەیداوە و بۆیکرا بە قیست (مانگی شەش ملیار دینار) بدات! چەند مانگە ئەویشی نەداوە و ئێستا (168 ملیار دینار) قەرزارە.

دەشڵێت، ڕۆژی 12ی ئەم مانگە ژمارەیەک فەرمانبەری باج، سەردانی ھەمان کۆمپانیا دەکەن بۆ دروستکردنی فایلی باج، بەڵام ڕێگایان پێنادەن بچنە ناو کۆمپانیاکە و پێشنیارەكانیان دابنێن، لە پرسگەش فەرمانبەران پێشنیارەکان دادەنێن 20 خولەک دەستبەسەریان دەکەن.

“کاتێک کۆمپانیا گەورەکانتان باج نادەن! تەنانەت زیادەی کارتی مۆبایل لە خەڵکی ھەژار وەردەگرن بەناوی ئەوەی بۆ حکومەتە و نایدەنەوە حکومەتیش! خەڵک دەپرسێت باج تەنیا بۆ بێدەسەڵات و بێ پشتەکانە!” عەلی حەمەساڵح وادەڵێت.

دوپاتیشیدەكاتەوە، کە گەورە کۆمپانیاکانی سوتەمەنی و ئەنتەرنێت و پاڵاوگەی نەوت (لاناس و کار بەنایاسایی کران بە وەبەرھێنان بۆ ئەوەی باج نەدەن) و بۆری نەوت و مۆڵ و … ھتد باج نەدەن، خەڵک حەقی خۆیەتی پرسیار لەم نادادیە بکات؟

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوەشدەكات، ھەر کاتێک ساڵانە دیاریکرا و ڕاگەیەندرا ستێر و سەڵاحەدین و لاناس و کۆڕەک و کار و دابین.. هتد چەند باجیان داوە و داھاتیان چەند بووە! ئەوکات سەرتاشخانەیەکیش لای ئاسایە باج بدات. ئەوەش دەڵێت، ئەمەی بۆ ھەولێر باسیدەکەم بۆ سلێمانیش دروستە.

بابەتی پێشتر

تاڵیبان: سەرجەم مافە شەرعییەكانی ژنان دابین دەكەین

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بایرن میونشن نۆیەم سوپەری ئەڵمانیای بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share