شۆفێرێکی تاکسی لەلایەن سەرنشینێکەوە بە چەقۆ کوژرا

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو کاتێک تاکسییەک ویستوویەتی سەرنشینێک بگەیەنێتە قەزای بەردەڕەش، سەرنشینەکە لە ڕێگا بە چەقۆ کوشتوویەتی.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ڕووداوەکە لە ڕێگای نزیک ناحیەی ڕۆڤیا ڕوویداوە و دوای گەیشتنی پۆلیس دەرکەوتووە شۆفێرەکە بە چەقۆ کوژراوە”.

دوای ئەو ڕووداوە بکوژی شۆفێری تاکسییەکە خۆی ڕادەستی پۆلیسی دهۆک کردووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و تۆمەتباریش بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیمان پێنەگەیشتووە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیمان پێنەگەیشتووە. بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، تاوەکو ئێستا…
Total
0
Share