قائیمقامیەتی هەڵەبجە نرخی فرۆشتنی نانی جێگیرکرد

قائیمقامیەتی هەڵەبجە لەبارەی گرانبوونی نرخی نانەوە بڕیاریدا فرۆشتنی نان بەهەمان نرخی پێشووتری بمێنێتەوە و هەر نانەواخانەیەکیش سەرپێچی بکات، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17ى ئاب قائیمقامیەتی هەڵەبجە ڕایگەیاند، لیژنەکانیان سەردانی مەیدانییان بۆ ئەو نانەواخانانە ئەنجامداوە کە ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی نانیان گرانکردبوو، ئەمڕۆ دوای کۆبوونەوەی سەرۆکی لیژنەکان و قائیمقامی هەڵەبجە, نرخی نان جێگیرکرا بەهەمان نرخی پێشووی.

بەوپێیە نرخی هەشت نان بە هەزار دینار دەبێت و سەرجەم نانەواخانەکانیش بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن لیژنەکانی قائیمقامیەتەوە پسووڵەی ئاگادارکردنەوەیان بۆ نێردراوە.

قائیمقامیەتی هەڵەبجە ڕایگەیاندووە، هەر کەسێک سەرپێچیی بڕیارەکە بکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی: ئێستا جوتیاران دەتوانن دەست بە کێڵانی زەوییەکانیان بکەن

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، رایگەیاند، ئێستا جوتیاران دەتوانن دەست بە کێڵانی زەوییەکانیان بکەن. شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، بە…
زیاتر ببینە

كارمەندانی نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون لە سلێمانی گردبوونەوە

لە شاری سلێمانی بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەکانیانەوە، كارمەندانی نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا ئەمڕۆ یەکشەممە، کارمەندانی نەخۆشخانەی…
Total
0
Share