(8 بە سفر) بەرشلۆنەی لە شکستهێنان ڕزگار کرد

یانەی بەرشلۆنە لە مێرکاتۆی هاوینی 2022دا دەستبەرداری (11) یاریزان بووە، هەشت لەو یاریزانانە نرخیان بێبەرامبەر بووە.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتی دارایی یانەی بەرشلۆنە، لە مێرکاتۆی هاوینی 2022دا ئیدارەی خوان لاپۆرتا سەرکەوتوو بووە لە پاکتاوکردنی یاریزانە بێسوودەکان و ناونووسکردنی یاریزانە نوێیەکان، بەڵام ئەم پرۆسەیە بەبێ زیان نەبووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، بارسا (11) یاریزانی فرۆشتووە، جگە لە کۆتینیۆ، ئۆبامیانگ، ترینکاو، کە کۆی نرخیان (35) ملیۆن یورۆ بووە، ئەوانی دیکە بەبێ بەرامبەر ڕەوانەی یانەی دیکە کراون، پێکهاتوون لە، دێست، مێنگوێزا، پوج، ماناج، واگی، ئالڤێس، نیتۆ، برەیزوایت، کۆلادۆ، زەلزوولی، نیکۆ، ئومتیتی.

لە بەرامبەردا ڕافینیا، کوندی، لیڤاندۆڤسکی، کیسی، کریستنسن، بیلیرین، ئەلۆنسۆ-یان کڕیوە، کە تێچووەکەیان (153) ملیۆن بووە.

بڕی (118) ملیۆن جیاوازی نێوان نرخی کڕین و فرۆشی یانە کەتەلۆنییەکە بووە، بەڵام توانیویانە لە ڕێساکانی یاریی خاوێن خۆیان بپارێزن.

بابەتی پێشتر

"شاژنی تێنس" بە (96) ناسناوەوە ماڵئاوایی کرد

بابەتی دواتر

پاریس لە کێشەی مباپێ و پاریسەوە بۆ کێشەی بەڕێوەبەران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share