ڕۆناڵدۆ لەنێوان ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر سیتیدایە

جارێکی دیکە دەنگۆی ڕۆیشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە یانەی یوڤانتۆس بڵاوبووەتەوە، سەرچاوەکان ئەگەری گەڕانەوەی بۆ ڕیاڵ مەدرید، یاخود پەیوەندیکردنی بە یانەی مانچستەر سیتی تاوتوێ دەکەن.

ڕۆژنامەی کۆرێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی جەخت لەوە دەکاتەوە، یاریزانە پۆرتوگالییەکە پێش کۆتاییهاتنی بۆندەکەی بە وەرزێک، دەیەوێت ڕوو لە یانەکانی دیکە بکات، تێچووی گواستنەوەی بەهەموو وردەکارییەکانەوە 62 ملیۆن یورۆ سوود بە یانەی یوڤانتۆس دەگەیەنێت.

ڕوودەکاتە کوێ؟

ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی و هاوڕێی نزیکی کریستیانۆ، ئیدۆ ئاگێری لە پڕۆگرامی “ئیل شیرینگیتۆ” هەژەندێکی گەورەی ئاشکراکرد، ڕایگەیاند، کە یاریزانی ناوبراو لەماوەی 14 ڕۆژی داهاتوودا ئەگەرهەیە پەیوەندی بە یانەیەکی ترەوە بکات، ئاماژەیشیکرد بەوەی کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید داوای گەڕاندنەوەی دۆنی پۆرتوگالی کردووە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی کۆرێری دێلۆ سپۆرت نووسیویەتی، خۆرخی مێندێزی لێپرسراوی کارەکانی کریستیانۆ، تواناکانی یاریزانەکەی پێشکەشی مانچستەر سیتی کردووە.

بابەتی پێشتر

فه‌یسبوك ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستنیشانده‌كات كه‌ له‌ عێراق مافى بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان هه‌یه‌

بابەتی دواتر

کۆتینیۆ بە ئۆبامیانگ؟ دوو ڕۆژنامە و دوو وەڵام

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) تۆتنهام له‌ یارییه‌کی ئاگریندا‌ مانچسته‌ر سیتی کوتا به‌زه‌ویدا

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 26ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی تۆتنهام بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌ بردنه‌وه‌ی که‌ڵه‌شێره‌ ڕوومییه‌کانی…
Total
0
Share