خاڵە سەرەكییەكانی وتارەكەی بایدن لەبارەی ئەفغانستانەوە

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە وتارەكەیدا تایبەت بە دۆخی ئەفغانستان، بەرگری لە بڕیاری كشانەوە لەو وڵاتە كرد، ڕەخنەی لە سوپای ئەفغانستان و سەركردە سیاسییەكانی ئەو وڵاتە گرت، كە هیچ بەرگرییەكیان پیشاننەداوە.

وتارەكەی جۆ بایدن لەم حەوت خاڵەدا چڕبووەوە:

1. ئەوەی لە ئەفغانستان ڕوودەدات هەراسانكەرە، بەڵام هیچ پەشیمانییەك نییە لە بڕیاری كشانەوەی هێزە سەربازییەكان.

2. ئامانج لە پرۆسە و هەنگاوەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان ڕێگەگرتن بوو لە هێرشە تیرۆریستییەكان و ئەو ئامانجەش پێكرا.

3. نەكشاندنەوەی هێز لە ئەفغانستان بە مانای هەڵكشانی زیاتری ململانێ دەهات و پێویستی بە هەزاران سەربازی دیكە دەبوو.

4. ناكرێت سەربازی ئەمریكی لە جەنگێكدا بمرن، كە سوپای ئەفغانستان نەچووە ناویەوە و ئەنجامی نەدا.

5. سەركردەكانی ئەفغانستان خۆیان دا بەدەستەوە و هەڵاتن، سوپای ڕووخا.

6. ئەمریكا هەموو پێداویستییەكی دا بە هێزە ئەفغانییەكان، بەڵام شكستیهێنا لەوەی ئیرادەی سەركەوتنی بۆ دروستبكات.

7. ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە پشتگیریكردنی گەلی ئەفغان و هاندانی دیپلۆماسییەتی هەرێمی و پشتگیریكردنی مافەكانی مرۆڤ.

بابەتی پێشتر

چیرۆکی گیانلەدەستدانی ژن و پیاوێک لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا

بابەتی دواتر

هاتوچۆی گەشتیاریی لە دەروازەی پەروێزخان ڕاگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share