لە بۆردوومانەکەی تورکیا لە شەنگال سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی کوژرا

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیاوە لە شەنگال فەرماندەیەکی لیوای80ی حەشدی شەعبی و یەکێک لە پاسەوانەکانی کوژراوە.

هاوکات یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال “یەبەشە” لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێن، هێرشەکە ئەندامێکی ئەوانی کردووەتە ئامانج و لە ئایندەدا زانیاری زیاتر بڵاودەکەنەوە.

ئەو فەرماندە سەربازییەی کە کوژراوە ناوی “سەعید حەسەن سەعید”ە و ئێزدییە، لەگەڵ ئەویشدا کەسێکی دیکە کوژراوە و سێ کەسی دیکە بریندار بوون.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ 16ی ئاب، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکی لەناو بازاڕی کۆنی شەنگال، ئۆتۆمبیلێکی جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەریان کردە ئامانج، كە تابلۆی سلێمانیی پێوەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یوسف كیلابی: بانكەكانی رەشید و رافیدەین ئامادەن لە ماوەی مانگێكدا هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بكەنەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بانكەكانی رەشید و رافیدەین و تی بی ئابی ئامادەن لە…
Total
0
Share