17 یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیان لەسەر دەدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر لە پرۆژە یاسا لە لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانن ئەگەر لایەنە سیاسییەکان بتوانن رێکبکەون لە ماوەیەکی کەمدا هەموویان یەکلایی دەکرێنەوە.

باقر ساعدی ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وێڕای تێپەڕاندنی چەند یاسایەکی گرنگ لە هەفتەکانی رابردوودا هێشتا 17 پرۆژە یاسا لەبەردەم لیژنەی یاساییدا ماونەتەوە و دەنگیان لەسەرنەدەراوە.

وتیشی، ئەگەر رێکەوتنی لایەنەکان بکرێت لە ماوەی دوو رۆژدا دەتوانرێت سەرجەم ئەو یاسایانە یان زۆرینەیان تێپەڕێندرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە رۆژانی یەکشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەبچێت و دەنگ لەسەر سێ پرۆژە یاسا بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: هیچ سکاڵایەکی سوور لەسەر هەڵبژاردنەکان تۆمارنەکراوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، هیچ سکاڵایەکی سوور لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تۆمارنەکراوە. نیبراس ئەبو سەودە جێگری…
زیاتر ببینە

موعین کازمی: بە تەوتینكردنی مووچە عیراق پابەند دەبێت بەپێدانی مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانی هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق

ئەندامێکی عەرەبی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دڵنیایی دەداتە فەرمانبەرانی سلێمانی کە تەوتینکردنی مووچەکانیان چارەسەری کێشەی مووچە دەکات…
Total
0
Share