سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران مەرجەکانی پێدانی ڤیزای بازرگانیی بۆ بازرگانانی هەرێم ئاشکراکرد و پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆناشی لەگەڵدایە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی ئەمڕۆ 20ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند، “ئاگاداری ته‌واوی بازرگان و چالاكانی ئابوریی هه‌رێمی كوردستان ده‌كەینەوە كه بۆ وه‌رگرتنی ڤیزای بازرگانی به‌مه‌به‌ستی چوون بۆ ئێران، پێویسته ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ی خواره‌وه بخه‌نه‌ڕوو:
1- پێناسی بازرگانیی باوه‌ڕپێكراو و له‌كاردابوو
2- بانگهێشتنامه‌ی فه‌رمی كۆمپانیا و هاوبه‌شه بازرگانه ئێرانیه‌كان له‌سه‌ر پێویستیی چوون بۆ ئێران به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ و ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست یاخود پسوله و وه‌صڵی كڕینی كاڵا له ئێران.
3- پشكنینی كۆرۆنا له جۆری PCR
لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مانگی دووی ساڵی ڕابردوەوە پێدانی ڤیزای گەشتیاری لەلایەن ئێرانەوە بە هاوڵاتییانی هەرێم وەستاوە و ئێستا تەنها بازرگان و نەخۆش دەتوانن ڤیزای ئێران وەربگرن.