لە دیبەیتی کۆتایی ترەمپ و بایدندا مایکرۆفۆنەکان دەکوژێنرێنەوە ترەمپیش بە نادادپەروەرانە ناویدەبات

دیبەیتی کۆتایی نیوان دۆناڵد ترەمپ و جۆبایدن کۆمەڵێک یاسای نوێی بۆ دانراوە ئەمەش بۆ کەمکردنەوەی ئەو ڕەخنانەی لە بەڕێوەچوونی دیبەیتی یەکەمیاندا لێیانگیرا ویەکێک لە یاساکانیش کوژاندنەوەی مایکرۆفۆنی یەکێک لە سەرۆکەکانە کاتێک ئەوی دیکەیان وەڵام دەداتەوە.

بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو 21ی تشرینی یەکەم، دیبەیتی سێیەم لە نێوان هەردوو سەرۆکی کاندیدکراوی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و جۆبایدن بەڕێوەبچێت، لەگەڵ ئەوەی دۆناڵد ترەمپ ڕەخنە لە یاساکانی دیبەیتەکە دەگرێت و بە نادادپەروەرانە وەسفی دەکات بەڵام دەڵێت “ئامادەی دیبەیتەکە دەبم”.

دۆناڵد ترەمپ لە ناو فرۆکەی سەرۆکایەتییدا بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، “من بەشداری لە دیبەیتەکەدا دەکەم هەرچەندە یاساکانی دیبەیتەکە نادادپەروەرانەیە، لەگەڵئەوەشدا هیچ لە بابەتەکان ناگۆڕێت”.

ڕێکاری نوێی دیبەیتی کۆتایی سەرۆکایەتیی ئەمریکا

لیژنەی سەرپەرشتیی کردنی دیبەیتەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، ئاشکرایکرد ڕێکارە نوێیەکانی دیبەیتی سەرۆکەکان دوای ئەوە هات کە لە دیبەیتی یەکەمدا لێدوان و وتەی توند لە نێوانیاندا درا.

لیژنەکە ڕاشیگەیاند، “لە دیبەیتی کۆتاییدا کە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت لەنێوان دۆناڵد ترەمپ و جۆبایدنی کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، مایکرۆفۆنەکان دەکوژێنرێنەوە بۆ ئەوەی هەر سەرۆکێک وەڵامی خۆی لەوکاتەی پێیدراوە بداتەوە بەبێئەوە ئەوی دیکە قسەکانی ببڕێت”.

دیبەیتی کۆتایی لە ناشفێل بەڕێوەدەچێت لە نێوان دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ وەرگرتنی ویلایەتی دووەمی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە، لیژنەی سەرپەرشتیی دیبەیتەکە دەڵێت، “گۆڕانکارییەکان پێویستبوون دوای ئەوەی ڕوویدا لە بەڕێوەچوونی دیبەیتی یەکەم لە نێوان سەرۆکەکاندا”.

لیژنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەستدەکەین لەدوای ڕاگەیاندنی ڕێکارە نوێیەکان هەردوو سەرۆک ڕازی نین لە ڕێکارەکانی دیبەیتەکە، بەڵام ئێمە ئاسودەین بەو ڕێکارانە چونکە دادپەروەری تەواو لەنێوانیاندا بۆ وەڵامدانەوە بەدیدەهێنێت”.

بەپێیا یاسای دیبەیتەکە، هەر سەرۆکێک بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێک دوو خولەک کاتی پێدەدرێت بەبێ ئەوەی پێی ببڕدرێت، لە کۆی بەشی یەکەمی دیبەیتەکەدا هەر سەرۆکێک 15 خولەکی پێدەدرێت.

بابەتی پێشتر

کازمی لە ئەڵمانیایە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی مەرجەکانی پێدانی ڤیزای بازرگانیی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share