بافڵ تاڵەبانی: بە ئاڕاستەی ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی حزبی و پاراستنی یەکێتییەکەی مام هەنگاومان ناوە

ئێوارەی ئەمڕۆ 15ی ئاب، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگیری سەرۆکی حکومەت لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراق لە دەباشان کۆبوونەوە و چەند پرسێکی وەک هەڵبژاردن و چاکسازییەکانی یەکێتیان تاوتوێکرد.

لەو دیدارەدا بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە چاکسازی و گۆڕانکارییەکانی یەکێتی لەماوەی ڕابردوودا، ڕایگەیاند، یەکێتی بە ئاڕاستەی راستکردنەوەی رێڕەوی حزبی و پاراستنی یەکێتییەکەی مام چەند ھەنگاوێکی ناوە، بۆ لەمەودوا درێژە بەو سیاسەتە نیشتمانییە دەدەین کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی دەکات نەوەک مەرام و ئامانجێکی دیاریکراو، دڵنیایشیدا یەکێتی لە ئاست بەرپرسیارێتییە نیشتمانی و نەتەوەییەکان دەبێت و دەمانەوێت لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنەکان هاوکار و پشتیوان بین بۆ بونیادنانی وڵاتێکی ئارامتر و خۆشگوزەرانتر بۆ هاوڵاتییانمان.

لەدیدارەکەدا گفتوگۆی ھەمەلایەنە دەربارەی پرس و پێشھاتە سیاسییەکانی عێراق و ھەرێم و ھەڵبژاردنەکان کرا، جەخت لە چارەسەرکردنی سیاسییانەی کێشەکان کرایەوە و دەستوور بکرێتە پێوەری چارەسەرکردنی کێشەکان و هەموولایەک لەپێناو ئارامی و سەقامگیری هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ.

لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراقەوە ھەردوولا ھاوڕابوون لەئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا کە رەنگدانەوەی خواستی ھەموولایەنەکان بێت و ببێتە مایەی سەقامگیری سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی.

بابەتی پێشتر

تورکیا 37 هەزار کۆچبەری دیپۆرتکردووەتەوە.. کوردیشی تێدایە

بابەتی دواتر

ئیحسان عەبدولعەزیز پیرۆزبای لە تاڵیبان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی گەرمیان: لەکاتی رۆیشتن بۆ سەر رووباری سیروان ئەم رێنماییانە جێبەجێبکەن

بەرگریی شارستانیی گەرمیان چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە، و داوادەکات هاوڵاتییان لەکاتی رۆیشتن بۆ سەر رووباری سیروان جێبەجێیان بکەن. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share