تاڵیبان دەستیبەسەر کۆشکی کۆماری ئەفغانستاندا گرت

چەکدارانی  تاڵیبان دەستیان بەسەر کۆشکی کۆماری ئەفغانستاندا گرت و بەرپرسێكی بزوتنەوەكەش دەڵێت، “ئەمارەتی ئیسلامی” ڕادەگەیەنن.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەکی بەرپرسی ئەفغانستانەوە بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە چەکدارانی تاڵیبان گەیشتنە کۆشکی کۆماری لە کابولی پایتەخت.

باسی لەوەشكردووە، لە ئێستادا تاڵیبان هێزەکانی لەناوچەکانی کابوڵی پایتەخت بڵاوکردووەتەوە.

هاوكات ئاژانسی ئەسۆشیەتید پڕێس لەزاری بەرپرسێکی تاڵیبانەوە گواستییەوە، بزوتنەوەکەیان “ئەمارەتی ئیسلامی” لە کۆشکی سەرۆکایەتی ڕادەگەیەنێت.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان وڵاتەکەی بەرەو تاجیکستان جێهێشت.

پێشتر ڕۆژنامەی نیۆرك تایمز ئاشكرایكردبوو، واشنتۆن داوای لە تاڵیبان كردووە نەچێتە ناو كابول تا ئەوكاتەی پرۆسەی دەربازكردنی كارمەند و دیپلۆماتكارە ئەمریكی و هاوكارە ئەفغانەكانیان تەواودەبێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) تۆتنهام یاریی لوتکە و دەستپێکی لە مانچستەر سیتی بردەوە

بابەتی دواتر

تورکیا 37 هەزار کۆچبەری دیپۆرتکردووەتەوە.. کوردیشی تێدایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسی ڕوس کۆزمۆس: ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ لابردنی سزاکاندا دەبێت

دیمێتری ڕۆگۆزین بەڕێوەبەری “ڕوس کۆزمۆس” ئاژانسی ڕوسیی بۆشایی ئاسمان، ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان لایەنە هاوبەشەکانی وێستگە نێودەوڵەتییەکەی بۆشایی ئاسمانی…
Total
0
Share