کازمی لە ئەڵمانیایە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە

شەوی ڕابردوو 19ی تشرینی یەکەم مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، گەیشتە وڵاتی ئەڵمانیا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی و ئابوری ئەو وڵاتە کۆبێتەوە.

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، دوای کۆبوونەوەیەکی چڕوپڕ لەگەڵ بەرپرسانی فەرەنسا کازمی گەیشتووەتە ئەڵمانیا و بڕیارە دواتریش سەردانی وڵاتی بەریتانیا بکات.

دوێنێ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ژان کاستێس، سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا، سێ یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژووکرد لە بوارەکانی گواستنەوە، کشتوکاڵ و فێرکردن.

وەزیری کشتوکاڵی عێراق لەگەڵ وەزیری خۆراکی فەڕەنسا، یاداشتێکیان بۆ گەشەپێدانی هەماهەنگییەکانی نێوانیان واژووکرد، كە بوارەکانی پەرەپێدانی توانای دامەزراوەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونەکان، ڕاهێنان و فێرکردنی ڤێتێرنەری و تەندروستیی ڕووەک و توێژینەوە کشتوکاڵییەکان لەخۆدەگرێت.

یاداشتەکە بواری هاندانی کۆمپانیاکانی کشتوکاڵی و خۆراکی، لە بوارەکانی دروستکردنی خۆراک و کشتوکاڵ و ئامێرە کشتوکاڵییەکان و گەشەپێدانی سامانەکانی ئاو و زەویش دەگرێتەوە.

هەروەها وەزیری گواستنەوەی عێراق یاداشتێکی لەگەڵ هاوتا فەرەنسییەکەی واژووکرد، پەیوەست بە بونیادنانی هێڵی شەمەندەفەری هەڵواسراو لە بەغدادی پایتەخت، هەروەها وەزیری خوێندنی باڵا لەگەڵ هاوتا فەرەنسییەکەی یاداشتێکیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان واژووکرد، لەگەڵ ئەوانەشدا فراوانکردنی وەرگرتنی خوێندکارانی عێراقی لە فەڕەنسا واژووکرا.

لە پاش واژووكردنی ئەو لێكتێگەیشتنانە، كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكوەزیرانی عێراق و سەرۆكی فەڕەنسا دەستی پێكرد.

پێشتر ڕاوێژکارێکی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرایکردبوو سەردانی شاندی عێراقی بۆ ئەوروپا سەردانێکی ئابورییە و هەوڵدەدرێت چەند ڕێککەوتنێکی ئابوری و لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی دیکەی وەک پەروەردە و تەندروستی و پەرەپێدانی ئاوەدانیدا واژوو بکرێت.

بابەتی پێشتر

سەرۆکوزیرانی ئەرمینیا ئامانجی تورکیا لە شەڕی ئازەربایجان و وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات

بابەتی دواتر

لە دیبەیتی کۆتایی ترەمپ و بایدندا مایکرۆفۆنەکان دەکوژێنرێنەوە ترەمپیش بە نادادپەروەرانە ناویدەبات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی سەردانی پاكستان دەكات

بڕیارە بەمنزیكانە سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی پاكستان بكات، باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە بەغداد دەڵێت، بڕیارە یاداشتێكی لێكتێگەیشتن و…
Total
0
Share