سەرۆکی نوێی بەرشلۆنە کار بۆ واژووکردنی چوار گرێبەست دەکات

لاپۆرتا جگە لە بوارە داراییەکان، پێویستە لە ڕووی هونەریەوە پێکهاتەی کومان بەهێز بکات

سەرۆکی نوێی یانەی بەرشلۆنە، خوان لاپۆرتا لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی گەورەدایە و ناچارە لە دەستپێکی کارەکانیدا پێکهاتەی یانەکە بە کڕینی چەند یاریزانێک توندوتۆڵ بکاتەوە.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، کە لاپۆرتا بەر لە هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یانە لە پلانیدا بووە چەند یاریزانێکی نوێ لە پێگە لاوازەکان دابینبکات.

یەکەم داواکراو کە هەوڵی بۆ دەدات ئیریک گارسیای بەرگریکاری یانەی مانچستەر سیتیە، کە لە کۆتایی وەرز بۆندەکەی کۆتاییدێت و بێبەرانبەر پەیوەندی بە پێکهاتەی کومانەوە دەکات.

دووەم داواکراو بریتیە لە داڤید ئالابای بەرگریکاری یانەی بایرن میونشن، کە بەهەمان شێوە بۆندەکەی لەگەڵ یانە باڤاریەکە کۆتاییهاتووە، لاپۆرتا دەیەوێت سود لە پەیوەندی هاوڕێیانەی لەگەڵ پینی زاهاڤی لێپرسراوی کارەکانی وەربگرێت و بۆ ئەم مەبەستە بەتایبەتی لەگەڵیاندا بکەوێتە دانوستاندن.

لاپۆرتا ناچارە هەوڵی واژووکردنی چوار گرێبەست، یان زیاتر بدات

سێیەم یاریزان کە هەوڵی بۆ دەدرێت ئێرلینگ هالاندی نەرویجی، هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆندە، سەرەڕای ئەوەی گواستنەوەی هالاند قورسە، بەڵام لاپۆرتا هەوڵدەدات بڕی گونجاو دابین بکات بۆ واژووکردنی گرێبەستەکەی.

چوارەم بۆندیش تایبەت دەبێت بە پێگەی بەرگری باڵی ڕاست، ئەو یاریزانەی پێشنیازکراوە بریتیە لە ماکس ئارۆنزی بەرگریکاری یانەی نۆرویچ سیتی، یەکێکی دیکە لە ئەگەرەکان بریتیە لە گەڕاندنەوەی ئیمێرسۆن لە یانەی ڕیاڵ بیتیسەوە.

بابەتی پێشتر

کۆمپانیاکانی پاککەرەوە لە سلێمانی هۆکاری مانگرتنەکەیان ئاشکرادەکەن

بابەتی دواتر

ئەمشەو، سێشەممە چارەنوسی چوار یانە لە چامپیۆنزلیگ یەکلایی دەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share