دوو كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لە سلێمانی دەستگیركران

دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێك و چه‌كێك له‌ جۆری‌ ده‌مانچه‌دا

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسی سەرچنارەوە دوو كەس بەتۆمەتی تەقەكردن دەستگیركراون.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، له‌ گه‌ڕه‌كی‌ سه‌رچنار به‌هۆی‌ ده‌مه‌قاڵه‌ی‌ نێوان چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ شه‌ڕ و ئاڵۆزی‌ دروستبوو و ته‌قه‌كرا، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچنار و تیمه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ به‌ڵگه‌ی‌ تاوان گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران ده‌ستیپێكرد.

پاش لێكۆڵینه‌وه‌ تۆمه‌تباران (ك.د.ح.) و (س.ج.ق.) دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێك و چه‌كێك له‌ جۆری‌ ده‌مانچه‌دا، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، “تۆمه‌تباران به‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 405-31 له‌ یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه”‌.

بابەتی پێشتر

چارەنووسی ئەفغانستان بەكوێ دەگات؟<br> ئەمریكا و تاڵیبان لەسەر چی ڕێككەوتوون؟

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران ئەو پارەیەی بۆ قەرەبووكردنەوەی وشكەساڵیی سلێمانی تەرخانیكردبوو تا ئێستا خەرجینەكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دينار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share