وەتس ئاپ چەندین گۆڕانكاری لە نامەی دەنگیدا دەكات

ئەپلیكەیشنی وەتس ئاپ چەند گۆڕانكارییەكی لە خزمەتگوزارییەكانیدا ڕاگەیاند و دەڵێت، “گۆڕانكارییەكان باشكردنن”.

گۆڕانكارییەكانی وەتس ئاپ نامە دەنگییەكان دەگرنەوە، بە جۆرێك بەكارهێنەر دەتوانێت لە كاتی خوێندنەوەی نامە نووسراوەكاندا، گوێ لە نامەی دەنگی بگرێت.

یەكێكی تر لە گۆڕانكارییەكان، ڕاگرتنی كاتیی تۆماركردنی نامەی دەنگییە، بۆ ئەوەی مەودایەكی درێژی بێدەنگی نەكەوێتە قسەكانی بەكارهێنەرەوە كاتێك بیر لەوە دەكاتەوە لە نامەكەدا چی تر بڵێت.

بەكارهێنەری وەتس ئاپ دەتوانێت بەر لە ناردنی نامە دەنگییەكەی، گوێی لێبگرێت و بەوەش توانای سڕینەوەی نامە دەنگییەكەی دەبێت بەر لە ناردنی بۆ كەسی بەرامبەر.

وەتس ئاپ دەڵێت، “بەكارهێنەران ڕۆژانە حەوت ملیار نامەی دەنگی بۆ یەكتری دەنێرن، لەمەودوا بەكارهێنەر دەتوانێت بگەڕێتەوە سەر هەر نامەیەكی دەنگی كە لە نیوەدا بەجێیهێشتووە و چیتر ناچار نابێت لە سەرەتاوە گوێ لە نامە دەنگییەكان بگرێت”.

بابەتی پێشتر

تەرمی یەكێكی دیكەی بێسەروشوێنانی ماوەت دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

لیڤەرپوڵ 2-0 واتفۆرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share