گروپە چەکدارییەکان دانیشتوانی ڕۆژئاوای کوردستان دەستگیردەکەن و باجیان لێوەردەگرن

گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە تورکیا

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، “دانیشتوانی عەفرین و دەوروبەری لەلایەن گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیاوە دەستگیردەکرێن و پاشان بە پارە ڕزگار دەکرێن”.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، “لە ڕۆژی 12ی ئەم مانگەدا چەندین کەسی دانیشتوانی عەفرین لەلایەن گروپەکانی نزیک لە تورکیاوە دەستگیرکراون و بۆ ئازادکردنیان داوای بڕێک پارە کراوە”.

بەپێی ڕاپۆرتەکە لە گوندی “تەلقەرە” لە باکوری حەلەب گەنجێک لەلایەن گروپەکانی نزیک لە تورکیاوە دەستگیرکراوە، دواتر بۆ ئازادکردنی داوای 500 دۆلار لە خێزانەکەی کراوە”.

ڕوانگەی سوری ئاشکرایکردووە، لە گوندێکی دیکەی عەفرین 10 گەنج دەستگیرکراون و ڕەوانەی زیندان کراون، بەبێ ئەوەی بە کەسوکارەکانیان بڵێن هۆکاری دەستگیرکردنیان چی بووە.

ڕاپۆرتەکەی ڕوانگەی سوری ئاماژەی بەوەشکردووە، “گەنجێک لە شاری عەزاز ویستوویەتی بچێتە خاکی تورکیاوە، لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە دەستگیرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار براوە و ئەشکەنجەش دراوە”.

ڕاپۆرتەکەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە کاتێکدایە، پێشتر گروپە چەکدارییەکانی وەفادار بە تورکیا داوایان لەو کەسانە کردبوو کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ عەفرین، پێویستە بۆ هەر خێزانێک هەزار دۆلار بدەن تا ڕێگەیان پێبدرێت بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ یەكگرتوو: هاوكار بین بۆ بنیادنانەوەی پایەکانی حکومداریی ‏تەندروست و خزمەتگوزار

بافڵ جەلال تاڵەبانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە هێزێكی مەدەنیی میانڕە‌و و خاوەنهەڵوێستی بەرپرسیار وەسفدەكات، ڕۆڵی دیار و بەرچاوی…
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: هەرکاتێک هەڵبژاردنەکان نزیکدەبێتەوە کەرکوک لەسەر زاری هەندێک کەس شیرین دەبێت

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی رایگەیاند، هەرکاتێک هەڵبژاردنەکان نزیکدەبێتەوە، ئیدی کەرکوک لەسەر زاری هەندێک کەس زۆر شیرین دەبێت، هەر…
Total
0
Share