دی یۆنگ لە یونایتدەوە نزیکە و چاڤی داوای هەشتی کردووە

دانوستاندن لەنێوان یانەکانی مانچستەر یونایتد و بەرشلۆنە تایبەت بە گواستنەوەی فرینکی دی یۆنگ دەستی پێکردووە، لە بەرامبەردا چاڤی داوای کردووە پێکهاتەکەی بە هەشت یاریزان بونیاد بنرێتەوە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بابەتی دانوستاندنی نێوان ئیدارەکانی بەرشلۆنە و مانچستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی دی یۆنگی هۆڵەندی پشتڕاست دەکاتەوە، ئەو گواستنەوەیەش ئەگەر ڕووبدات لەڕووی دارایییەوە زۆرترین سوود بە یانەی بەرشلۆنە دەگەیەنێت.

گرێبەستی دی یۆنگ بۆ مانچستەر یونایتد 70 ملیۆن یورۆ تێچووەکەی دەبێت، بەو بڕە زۆرە خوان لاپۆرتا و هاوکارانی دەتوانن تا ڕادەیەک خۆیان لە زیانە دارایییەکان بپارێزن و دەشتوانن چەند بۆندێک، یاخود چەند یاریزانێکی نوێ لە پێکهاتەی چاڤی هێرناندێز ناونووس بکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، چاڤی هێرناندێز بەرامبەر فرۆشتنی دی یۆنگ و چەند یاریزانێکی دیکە، داوای کڕینی هەشت یاریزانی کردووە و تاوەکوو ئێستا سەرکەوتوو بوون لە ڕێککەوتن لەگەڵ فرانک کیسی (میلان)، ئەندریاس کریستنسن (چێڵسی).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 لازیۆ و زینیت یه‌کسانبوون و یونایتد له‌ تورکیا ده‌ستبه‌تاڵ گه‌ڕایه‌وه‌

  ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ دوو ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد دۆڕاندنی به‌رانبه‌ر ئیستانبوڵ باشاکشه‌هیر…
زیاتر ببینە

مێسی: تەلەفون زۆر بەکاردەهێنم و لە کاتی پشووەکاندا باوکم گۆشت دەبرژێنێت

ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە، لیۆ مێسی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی “ئۆلێ”ی ئەرجەنتینی ئەنجامدا، لەبارەی چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە کەسایەتیی…
Total
0
Share