دوو برایان برینداركردبوو.. دوو تۆمەتباری کێشە خێزانییەکەی کەلار دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی دوو تەقەکەری کێشە خێزانییەکەی شەوی ڕابردووی کەلار، کە دوو برای تێدا برینداربوون، ڕاگەیاند. 

لە ڕاگەیەندراوێکدا عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، “دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو شەڕ لەنێوان دوو دراوسێ لەگەڕەکی گۆرانی قەزای کەلار دروست بوو، بەوهۆیەوە دوو برا بەفیشەک برینداربوون، ئەمڕۆ دوو تۆمەتباری تەقەکردنەکە دەستگیرکران”.

پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەست بەسەر چەک و ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکاندا گیرا و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان دوایین هه‌نگاوه‌كانى چاکسازیی تاوتوێكرد

شاندێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تى ده‌رئه‌نجامه‌كانى گفتوگۆی دیالۆگی ستراتیژی نێوان عێراق- ئه‌مریكا و دوایین هەنگاوەکانی چاکسازیی له‌…
زیاتر ببینە

بەرهەم قەرەداغی: تیروپشک بۆ یەکەی نیشتەجێبوونەکانی سیتەک، زڕگوێز و کەڵەوانان دەکرێت

سکرتێریی گشتیی کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایدەگەیەنێت، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا تیروپشک بۆ یەکەی نیشتەجێبوونەکانی…
Total
0
Share