پەروێزخان لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو فەرمانبەرە دەكات كە لە چاوپێكەوتنێكدا هەڵپەڕی

دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدیۆیی یەکێک لە فەرمانبەرەکانیان بڵاوکردەوە، بڕیاری ڵیکۆڵینەوە و سزادانی ئەو فەرمانبەرەی داوە “بەهۆی نەشیاوی ڕەفتارەکەی”.

ماوەی دوو ڕۆژە گرتە ڤیدیۆییەک لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، تێیدا کارمەندێکی دەروازەی پەروێزخان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا، دوای ئەوەی قسەکانی بۆ تەواوناکرێت، هەڵدەپەڕێت، لەوبارەیەوە دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، “لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فەرمانبەرێکی بەڕێوەبەرایەتیمان، لەکاتی قسەکردندا کاتێک ناتوانیت تەواوکاریی قسەکانی بکات دەستدەكات بە هەڵپەڕکێ، بۆ هەموو لایەکی ڕووندەکەینەوە، ئەو فەرمانبەرە وەک زۆر کەسی تر لە چاوپێکەوتنەکەدا هەڵەیکردووە”.

دەروازەی پەرویزخان ڕوونیکردووەتەوە، “ئەم گرتە ڤیدیۆییە کە بەشێکە لە چاوپێکەوتنەکە و تایبەتە بە خواست و داواکاریی فەرمانبەرانی گرێبەست، لەهیچ کەناڵێک بڵاونەکراوەتەوە، بەڵکو لەلایەن ئەو فەرمانبەرە و کەسانی چواردەوریەوە وێنەگیراوە و دزەی پێکراوە بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “بەهۆی ئەو گرتە ڤیدیۆییەوە قسە و باس و ڕەخنە ڕوبەڕووی بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بووەتەوە، بۆیە بە بڕیاری سەرپەرشتیاری دەروازە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو فەرمانبەرە دەکرێت و دوای لێکۆڵینەوە لەحاڵەتی پێویستدا ئیجرائاتی لەگەڵ دەکرێت و سزا دەدرێت”.

بابەتی پێشتر

هەڵمەتێكی ئەمنیی فراوان لە باكووری بەغداد دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

نرخی بەنزین 25 دیناری دیكەی چووەسەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share