تەرمی پێنج كۆچبەر گەڕێندرانەوە هەرێمی كوردستان

ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی پێنج كۆچبەر لە ڕێگای فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەڕێندرانەوە هەرێمی كوردستان.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەرینەوە گواستییەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە تەرمی دوو لەو پێنج كۆچبەرەی كە لە كەناراوەكانی یۆنان خنكابوون گەڕێندرانەوە بۆ سنووری ئیدارەی ڕاپەرین.

بەكرعەلی، سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان لە ئیدارەی ڕاپەرین لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تەرمی پێنج لەو كۆچبەرانەی لە كەناراوەكانی یۆنان خنكاون گەڕێندرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

وتیشی، ” دوو كۆچبەریان خەڵكی سنووری ئیدارەی ڕاپەرین و دوو كۆچبەری دیكەیان خەڵكی شاری كۆیە بوون و ئەوەی دیكەیان خەڵكی ناحیەی بازیان بووە و تائێستا 52  كەس لەو یەختەی لە كەناراوەكانی یۆنان ژێرئاوكەوتوون بێسەروشوێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستیگرت بەسەر کریستاڵی پێچراوە لەناو کەلوپەلی ئاینیدا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، دەستیان بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا گرتووە لە دەروازەی حاجی ئۆمەران…
Total
0
Share