چارەسەری نەخۆشی بەرزە فشاری خوێن دۆزرایەوە

نەخۆشی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن یەکێکە لە نەخۆشییە بەربڵاوەکانی ئەم سەردەمە، شارەزایانی بواری پزیشکی لە ئەمریکا توانیویانە پەرە بە دەرزییەک بدەن کە توانای کۆنتڕۆڵکردنی فشاری خوێنی هەیە بۆ ماوەی شەش مانگ.

کۆمپانیای Alnylamی ئەمریکی توانیویەتی پەرە بە دەرزییەک بدات کە zilebesiran ی پێدەوترێت، هەر شەش مانگ جارێک لە ژێر پێست دەدرێت دەتوانێت کۆنتڕۆڵی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن بکات لەو کەسانەی کە نەخۆشییەکەیان هەیە.

توێژەران بۆ تێستکردنی دەرزییەکە 107 تووشبووی بەرزە فشاری خوێنیان بەشداریپێکرد، 80  نەخۆشییان دەرزییەکەیان بۆ بەکارهێندرا، و ئەوانی دیکەش دەرزییەکی ساختەیان بۆ بەکارهێندرا، دواتر بۆیان دەرکەوت ئەوانەی دەرزییەکەیان بەکارهێناوە، فشاری خوێنیان کۆنتڕۆڵ بووە.

دەرزییەکە کار لەسەر رێگریکردن لەسەر دەردانی هۆرمۆنی  ئەنجیۆتنسین دەکات کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی جیهانى: جیهان له‌به‌رده‌م شه‌پۆلێكی تسۆنامیی به‌هێزی ڤایرۆسه‌ گواستراوه‌كاندایه‌

به‌رپرسێكى ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جیهان له‌به‌رده‌م شه‌پۆلێكی به‌هێزی ڤایرۆسه‌ گواستراوه‌كاندایه‌ و پێویسته‌ وڵاتان به‌جددییه‌وه‌ وه‌ریبگرن. مارایا كیركۆڤ،…
Total
0
Share