زانیاریی نوێ لەبارەی شـ.ـەڕەکەی هەولێر

لە گوندی لاجان لە سنووری پارێزگای هەولێر شـ.ـەڕ لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دەستیپێکردووە و تۆڕی میدیایی ئێستا زانیاریی نوێ ئاشکرادەکات.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر، لە شەڕەکەدا کەسێک کوژراوە و سیانی دیکەش برینداربوون؛ ئەو گەنجەی کوژراوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو سێ کەسەی بریندارن، خەڵکی گوندی لاجانن و بەشداریی خۆپیشاندانەکەیان کردووە.

لەئێستادا، هێزە ئەمنییەکانی سنووری هەولێر ئۆتۆمبێلی سەربازی و باجەر بۆ شوێنی شەڕەکە دەگوازنەوە و بەپێی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستاش شەڕ بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم : تاوەكو ئێستا 11 تیكتۆكچیمان دەستگیركردووە

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت،”تاوەكو ئێستا 11 تیكتۆكچیمان دەستگیركردووە و هەڵمەتەكەمان بەردەوامدەبێت”. عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی…
Total
0
Share