ژیار قورەیشی، بە گۆرانییەک، هونەردۆستانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی بەخۆیەوە سەرقاڵکرد

لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، گۆرانییەکی تێکەڵی منداڵێکی خەڵكی شاری بۆکان، بەشێکی زۆری هونەردۆستانی لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەخۆیەوە سەرقاڵکرد و کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە.

منداڵەکە لە “فێرگەی میوزیكی پاییزە” لە شاری بۆکان گۆرانییەکەی وتووە، یەکێک لە سەرپەرشتیارانی گروپی پاییزە لە بۆکان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “منداڵەکە ناوی ژیار قوڕەیشی-یە و ئەوە کاری یەکەمیەتی لە فێرگەکەدا، بەڵام ڕەنگە کۆتا کاری نەبێت”.

ئەو سەرپەرشتیارەی فێرگەی میوزیكی پاییزە وتیشی، “کارەکەی ژیار قوڕەیشی، پڕۆژەیەکی درێژخایەنە، بەسەرپەرشتیی مامۆستا فەرهادی مەحمودزادە و لە ئایندەدا کاری بەپێزتر دەبینن”.

فێرگەی میوزیكی پاییزە، فێرگەیەکی فرەچەشنی میوزیكییە لە شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، فێرگەکە گرنگی بە میوزیكی فۆلکلۆر و ئێرانی و ڕۆژئاوا و هونەری منداڵان دەدات، لەلایەن چەند هونەرمەندێکی شاری بۆکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

فێرگەی میوزیکی پایزە، سەرەتاییەتی و دەیەوێت لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەگەر ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێگەبدات، کۆنسێرتێک سازبکەن و زیاتر خۆیان بە هونەرمەندان و هونەردۆستانی کورد بناسێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەبار گۆران: بەهۆی دواكەوتنی حەواڵەی دەرەكییەوە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی دواكەوتنی حەواڵەی دەرەكییەوە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە…
Total
0
Share