(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ بۆرنمۆس گه‌ڕایه‌وه‌ لووتکه‌

یانه‌ی ئارسیناڵ سێیه‌مین یاریی وه‌رزی 2022/2023ی خولی نایابی ئینگلته‌رای به‌رامبه‌ر بۆرنمۆس ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمار کرد.

ئەمشه‌و شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی سێیه‌می خولی نایابی ئینگلتەرا “پریمه‌رلیگ”، یانەی ئارسیناڵ له‌ “ڤیتاڵیتی ستادیه‌م” بووه‌ میوانی یانه‌ی بۆرنمۆس، یارییەکە بە ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له ‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی مایکڵ ئارتێتا کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “گانه‌رز” له‌ خوله‌که‌کانی پێنج، 11، 54 له‌لایه‌ن مارتن ئۆدیگارد (دوو گۆڵ)، ویلیام سالیبا-وه‌ تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئارسیناڵ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی نۆ خاڵ و به ‌شێوه‌یه‌کی کاتی له ‌پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ جێگیر بوو.

بابەتی پێشتر

یونیۆن به‌رلین 2-1 لایپزیک

بابەتی دواتر

دەستەی مافی مرۆڤ لەبارەی "دەرکردنی" نەخۆشێک هاتەدەنگ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیڤەرپوڵ دێربی بردەوە

لە هەفتەى نۆیەمی خولی ئینگلتەرا یانەى لیڤەرپوڵ لە ناو یاریگاى خۆی میوانداری یانەى ئیڤەرتۆنی کرد. تا پێش کارتە…
Total
0
Share