بافڵ تاڵەبانی: ئەو گۆڕانکارییانەی کراون لەپێناو شکۆی یەکێتی و ڕاستکردنەوەی هەڵەکان بووە

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەکاتی سەردانیکردنی هێزەکانی پشتیوانی دوو، لیوای سێ و حەوت ڕایگەیاند، هەموو ئەو گۆڕانکارییانەی کراون لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی شکۆی یەکێتی بووە، گەڕانەوە بووە بۆ ڕێبازە پیرۆزەکەی مام و راستکردنەوەی هەڵەکان بووە.

بافڵ تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، ” گۆڕانکاری و چاکسازییەکانیش بەردەوام دەبن و لە داهاتوودا ئەنجامی دڵخۆشکەر دەبینن”.

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەری شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی هێزەکانی حەفتا و شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ، ئەندامی سەرکردایەتی و جەلال شێخ ناجی، لێپرسراوی هەواڵگری پێشمەرگە سەردانی هەریەک لە هێزەکانی پشتیوانی دوو، لیوای سێ و حەوتی تایبەتی کرد.

لە سەردانەکەدا بافڵ تاڵەبانی سوپاس و ستایشی مێژووی پڕ لە شانازی و شۆڕشگێڕیی هێزەکانی پێشمەرگەی کرد کە هەمیشە لە سەنگەری بەرگریدا بوون لە خاکی پیرۆزی کوردستان و رایگەیاند، ئێوەشانازی و سەربەرزیی یەکێتین و مێژووی ئێوە پڕە لە گیانفیدایی و قوربانیدان. بە رۆحێکی شۆڕشگێڕانەوە بەرگریتان لە کوردستان و یەکێتییەکەی مام کردووە، ئێمە ئەو مێژووە لەبیر ناکەین و خۆمان بە قەرزاری ئێوە و شەهیدەکانمان دەزانین.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەبارەی ڤاکسینەوە چەند بڕیارێک دەردەکات

بابەتی دواتر

گروپەکانی نزیک لە تورکیا پارە لە خەڵکی وەردەگرن بۆ گەڕانەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share