بەهۆی بەفربارینەوە گۆڕانكاری لە كاتی دەوامی خوێندنگاكاندا كرا

بەهۆی بەفربارین و بوونی سەهۆڵبەندانەوە پەروەردەی پێنجوێن بڕیاردەدات گۆڕانكاری لە كاتی دەوامی خوێندنگاكانی سنوورەكەدا بكات.

بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی پێنجوێن رایگەیاند، پاش راوێژ لەگەڵ قائیمقامی قەزای پێنجوێن و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتیی خوێندکاران و بەهۆی بوونی سەهۆڵبەندان و سەرماوسۆڵەیەکی زۆر لە سنوورەکە بۆ ماوەیەکی کاتی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بەمشێوە دەبێت:

– دەوامی بەیانیان کاتژمێر 9ی بەیانی بۆ 12ی نیوەڕۆ.
– دەوامی دوانیوەڕوان کاتژمێر 1ی دوانیوەڕۆ بۆ 4ی ئێوارە.

بڕیارەكەی پەروەردە، سەنتەری قەزای پێنجوێن و هەردوو ناحیەی گەرمک و ناڵپارێز و گوندەکانی دەوروبەری دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەستا ڕەسوڵ: دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بافڵ دەبێتە مێژووییەکی دیکە و کوردستان بەرەو ئاقارێکی دیکە دەبات

وەستا ڕەسوڵ ڕایدەگەیەنێت، دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بافڵ بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە چەقبەستووەی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی گەورەی هەیە. وەستا ڕەسوڵ،…
Total
0
Share